بێ گومان چاره‌سه‌ر به قورئانی پیرۆز وبه‌و فهرمودانهی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتوه له باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه... وه قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه ودونیا وقیامه‌ت... وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له پێغه‌مبه‌روه صلى الله عليه وسلم وارید بووه له چاكترین ده‌رمانه... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته له سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی وه‌رگیراوه، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی
با وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كار‌و هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.
Author: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
Author: عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات و تا نوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت...وه موسته‌حه‌به ( ته‌كبیر ) لێبدرێت له شه‌وی چه‌ژن...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سانێكی گێل ونه‌فام، یان ناحه‌ز به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵێك گومان دروست ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه باڵاپۆشن، و صه‌د تانه‌یان لێده‌ده‌ن جۆره‌ها ناو وناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، جا ئێمه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و گومانانه بخه‌ینه ڕوو، پاشانیش وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه...
Author: ئه‌سماء را‌شد ئه‌لرویشد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس